ئەو هاوڵاتیانەی شارۆچکەی تل کۆچەر کەلایەن گروپە چەکدارەکانی بەرەی نوسرە، دەوڵەتی ئیسلامی لەعیراق و شام لەشارەکەیان بەردەرنرابوون، دوای ڕزگارکردنی تل کۆچەر لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل جارێکی تر هاوڵاتیان دەگەرێنەوە سەر زێدی خۆیان و لەوچوارچێوەیەشدا ڕاگەیەندرا کە تائێستا 60%ی هاوڵاتیان تائێستا گەڕاونەتەوە.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی"فورات نیوز"شارۆچکەی تل کۆچەر کەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە داگیرکرابوو، لەرۆژی 26ی تشرینی یەکەمی 2013 لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" لەدەستی گروپە چەکدارەکانی بەرەی نوسرە، دەوڵەتی ئیسلامی لەعیراق و شام ڕزگارکرا.
دوای پاکردنەوەی شەقام و کۆڵانەکانی ئەوشارە لەمین و تەقەمەنیەکانی ئەو گروپە چەکدارە. کۆمیتەی خزمەتگوزاری دامەزران و کێشەی کارەبا و نان چارەسەرکران. هەروەها هاوڵاتیانیش لە20ی تشرینی دووەمەوە دەستیان بەگەڕانەوە بۆ شارۆچکەکە کردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەهەرێمەکە بەدەستکەوتوون، هەتا ئێستا زیاتر لە 60%ی هاوڵاتیان گەراونەتەوە سەرمال و حاڵی خۆیان.
- 02-12-2013
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 7,423 mal angesehen