وەزیری بەرگری تورکیا ئاشکرایکردووە، لەماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا ڕێژی خۆکوشتن لە ناو ڕیزەکانی سوپادا بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.پەرلەمانتارێکیش لە چوارچێوەی ئه و هەواڵەدا پێشنیازی لەسەر کار لابردنی سەرۆکی پەرلەمانی ئه و وڵاتە دەکات.
بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی"وەتەن"ی تورکیا، عیسمەت یەڵماز وەزیری بەرگری تورکیا ئاشکرایکردووە، لەماوەی 12 ساڵدا 1035 سەرباز خۆیان کوشتووە، بەڵام باسی هۆکاری خۆکوشتنەکانی نەکردووە.
لای خۆشیەوە، پەرلەمانتاری "جەهەپە" محەمەد تاناڵ، پێشنیازی ئەوەیکردووە سەرۆکی پەرلەمانی ئه و وڵاتە لەسەر کار لابدرێت، چونکە ڕێژەی خۆکوشتن لە ڕیزی سوپادا زۆرە.
کۆمەڵەی ئەفسەرانی خانەنشینکراو بڕیاریانداوە دەست بە مانگرتن بکەن بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، ئەوەش وەکو دەربڕینی ناڕەزایەتیەک بۆ زیادبونی ڕێژەی خۆکوشتن.
عەلی دەمیرجالی پەرلەمانتاری پارتی نەتەوەی کۆماری لەسەر شاری ئەدەنە، داوایکرد وەزیری بەرگری لەسەر هەمان هۆکار لەکار لاببرێت.
- 03-12-2013
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 18,387 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!