پاش ئەوەی ئەمرۆ سێشەممە، لەدو ڕوداوی جیاوازدا دو کرێکار لەکاتی کارکرندا گیانان لەدەستدا، ژمارەی ئه و کرێکارانەی تەنها لەمساڵدا لەهەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 65 کرێکار.
#سلێمانی#، ئاوێنەنیوز: سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکاری کرێکارانی کوردستان، عوسمان حەمە سەعید، بەئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، ئەمرۆ دو کرێکاری دیکە لەسلێمانی گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان ناوی (مارف حەمە ساڵح)ه و تەمەنی 61 ساڵە، لەنهۆمی شەشەمی پرۆژەی دروستکردنی ئوتێلێک لەشاری سلێمانی لەکاتی سەرخستنی بلۆکدا کەوتۆتە خوارەوه و گیانی لەدەستداوە.
عوسمان حەمە سەعید وتی، کرێکاری دووەم ناوی (ستار ڕەحمان)ه و لەخانویەکدا کاریکردوه و سەقفی خانوەکە ڕوخاوە بەسەریا لەگەرەکی کانی سپیکەی شاری سلێمانی و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکاری کرێکارانی کوردستان ڕونیکردەوە کە بەگیانلەدەستدانی ئه و دو کرێکارە، ژمارەی ئه و کرێکارانەی تەنها لەمساڵدا لەهەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 65 کرێکار.
#10-12-2013#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,569 mal angesehen