- بەهۆی ئاگرگرتنی بەتانیەکەوە سەنتەرێکی داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو لە سلێمانی سوتا و سێ کەسی تیا برینداربوون، پاشان یەک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا.
- لە نزیک گوندی گامێش تەپەی سەر بە قەزای سەیدسادق و لە یاریگای کوردستانی ئەو گوندە یاریزانێک لە کاتی یاریکردندا دڵی لە لێدان دەکەوێت.
- لە ئەنجامی تەقینەوی ئۆتۆمبێلێکی بۆبمبڕێژکراو لە پارێزگای نەینەوا 15 سەرباز کوژران و دەیانی تر بریندار بوون.
- لە کەمپی دۆمیزی ئاوارەکانی ڕۆژئاوا لەهەرێمی کوردستان، خێوەتی خێزانێک ئاگر دەگرێت و لەئاکامدا دایکێک و منداڵێکی بەهۆی سووتانەوە گیانیان لەدەست دەدەن.
- لەدوو ڕووداوی جیادا لەشاری نەینەوا تەقە لە مامۆستایەکی زانکۆ و فڕۆکەوانێکی عیراقی دەکرێت و هەردووکیان گیان لەدەستدەدەن.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,969 mal angesehen