خەندان ڕەهێل سەمەد
بەگوێرەی ئامارێکی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر لە ماوەی ساڵی 2013دا 28 هەزار و 938 منداڵ لەدایکبووە کە 14 هەزار و 919 یان کوڕە و 14 هەزار و 19ی کچە.
خوناو حەسەن، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر بە خەندانی ڕاگەیاند: لە ماوەی ساڵی 2013 لە نەخۆشخانەی لە دایکبوونی شاری پارێزگای هەولێر 18 هەزار و 279 بەشێوەی ئاسایی لەدایکبووە، ئەوانیش نۆ هەزار و 242 کوڕ و نۆ هەزار 37ی کچە، هەروەها 10هەزار 659 منداڵ بەنەشتەرگەری لەدایکبووە بووە، لەوانەش پێنج هەزار و 677 کوڕ و چوار هەزار 982ی کچە.
وتیشی: کۆی گشتی ئەو منداڵانەی بەهەردوو شێوازی ئاسایی و نەشتەرگری لەدایکبووە دەگاتە 28 هەزار و 938 منداڵ لەدایکبووە، کە 14هەزار و 919 یان کوڕە و 14 هەزار و 19ی کچە.
خوناو حەسەن ڕاشیگەیاند: هەر لەو ماوەیە 909 منداڵی دوانە و پێنج حاڵەتی سیانە و یەک حاڵەتی چوارە، لەگەڵ 318 منداڵی مردوو تۆمارکراوە.
جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لە دایکبوونی هەولێر ڕاشیگەیاند: لە ماوەی 24کاتژمێری ڕۆژی 01-01-2014لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر 98 منداڵ لەدایکبووە.
04-01-2014
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 9,089 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!