خەندان- هێڤی خالید
ئەمڕۆ سێ شەممە، 14یکانوونی دووەم، لە بەڕێوبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماری ساڵی 2013یان خستەڕوو کە باسیان لە چۆنیەتی گەشتەکان و سەرنیشین و وردەکاری ناوفرۆکەخانەیان خستە ڕوو.
لە ئامارەکەدا هاتووە لە ساڵی 2013دا، 372هەزار هاوڵاتی فڕۆکەخانەیان بەکارهێناوە بۆ سەفەر کردن ئەوڕێژەیەش لە30% زیادیکردووە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی 2012دا.بە پێی ئه و ئامارە، 75پەساپۆرتی ساختەدەستی بەسەردا گیراوە، 101کەس سنورداشکراوەتەوە بۆ سلێمانی، 85کەسیش سنورداشکراونەتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، 838هاوڵاتی بە یەکجاری گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان، 5269هاوڵاتی ڤیزەی وەرگرتووە بۆ داخڵ بوون بۆ کوردستان لەڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە.
تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سیستمێکی کەشناسی پێشکەوتوو هەیە بۆ بواری کەشناسی فڕۆکەوانی بەبڕی 1ملیارو532ملیۆن دینار ئەچێتەبواری جێ بەجێکردنەوە، کۆی ئه و پارانەی تەرخانکراوە لەسەر بودجەی وەزارەت 15ملیار و466ملیۆن دینارە.
ئەوەشی ڕاگەیاند:"نۆ بەڕێوبەرایەتی لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا هەیە، بەرێوبەرایەتی ئاسایشی، گومرگ، بنکەی نیشینگە، بانک، دەروازە، بنکەی هاتوچۆ، پۆلیس، تەندروستی، بەرگری شارستانی، بَیجگەلە بەڕێوبەرایەتی فڕۆکەخانە ئەم بەڕێوبەرایەتیانە لەناو فڕۆکەخانەدا کاردەکەن".
وتیشی"بەبەراورد لەگەڵ ساڵی 2012 کارەکانی فڕۆکەخانە 296% زیادی کردووە گەشەسەندنێکی زۆر هەیە لە کارەکانی فڕۆکەخانەدا".
- 14-01-2014
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 11,532 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!