لە ڕاپۆرتێکیدا، ئەمڕۆ شەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری کوژراوو بریندارانی مانگی ڕابردووی عیراق بەهۆی بەردەوامی کردە توندوتیژییەکان بڵاوکردەوە کە 703 کەس کوژراون و هەزار و 381 کەسيش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان، ژمارەی کوژراوانی مانگی ڕابردوو نزیکە لەژمارەی کوژراوانی مانگی یەکی ئەمساڵ کە (733) کوژراو تۆمار کرابوو.
لەراپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، مانگی ڕابردوو 564 هاوڵاتی مەدەنی و 139 کەس لەهێزەکانی ئاسایش کوژراون، هەروەک بەهۆی کردە توندوتیژییەکانەوە هەزار و 381 کەسيش بریندار بوون.
راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی کوژراوو بریندارانی شەڕی ئەنباری تێدا تۆمار نەکراوە.
لەراپۆرتەکەدا، شاری بەغدا زۆرترین ژمارەی کوژراوو برینداری تێدا تۆمار کراوە، لە ماوەی ئه و مانگەدا کە 239 کەس کوژراون، دوای ئه و پارێزگای سەڵاحەدین دێت کە ژمارەی کوژراوان تیایدا گەیشتۆته 121 کەس، هەروەک لە پارێزگای نەینەوا ژمارەی کوژراوان گەیشتۆتە 94 کەس.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,338 mal angesehen