کوردیو هەڵەبجە حەیدەر حەمەصاڵح
لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا قایمقامی ناوندی پارێزگای هەڵەبجە ئاماری ڕوبەری زەوی سوتاوی سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرا دەکات کە 21.890دۆنمە لە ئەنجامی (24) بیست و چوار حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە دا.
ئەرکان حەسەن قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامە وانیدا ڕایگەیاند " ئاماری حاڵەتەکانی کەوتنەوەی ئاگر لەسنوری پارێزگای هەڵەبجەدا لەماوەی ساڵی 2013دا (24) بیست و چوار حاڵەتی جیاوازدا ڕویان داوە کەبەم شێوەیە : دارستانی سروشتی 9.890 دۆنم، پاوەن 11.674 دۆنم، گەنم 70 دۆنم، نەمامی یەک ساڵ 8 دۆنم، باخی دێم 48دۆنم،لەوەڕگا 300 دۆنمە کە کۆی گشتی ڕووبەری سوتاوی زەوی دەکاتە 21.990بیست و یەک هەزار و نۆصەد و نەوەد دۆنم لە (24)بیست و چوار حاڵەتی جیاوازدا ".
هەروەها ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاند کە حاڵەتەکان بریتین لە "(18) هەژدە حاڵەتی نەزانراو و (3)سێ حاڵەت بەهۆی شۆرتی کارەباوە بوەوە،(3)سێ حاڵەت بەهۆی تەقەکردنەوە لە سنورەکانی ئیرانەوە بۆ سنورەکانی هەڵەبجە بوە ئاگرەکان کەوتونەتەوە کە ڕوبەرێکی زۆری سوتاندووە ".
قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی ئاشکراکرد " بەتۆمەتی کردنەوەی ئەو ئاگرانە (10) کەس دەوستگیر کراون،پلانی(ساڵی 2014)شمان داناوە کە چەند خاڵێک لە خۆ دەگرێت".
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 10,385 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!