ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕێکەوتنی (22-05-2014) دەزگاکانی هەڵبژاردنی هەر چوار لایەنی (بزوتنەوەی گۆڕان، پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان) سەبارەت بە ئەنجامی ڕاگەیەنراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆبونەوە.
هەر چوار لایەن هاوڕابون لەسەر ئەوەی ئەنجامە ڕاگەیەنراوەکانی لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە لە ئاستی چاوەڕوانی لایەنەکاندا نەبون بە بەراورد بەو ئەنجامانەی کە لەلایەن ئۆفیسەکانی کۆمسیۆن خۆیەوە لە پارێزگاکان ڕادەستی لایەنەکان کراون، و پێشتریش هەر چوار لایەن مەترسی خۆمان سەبارەت بەگۆڕین و دەستکاریکردنی ئەنجامەکان ڕاگەیاند و ئەنجامەکانیش ئەوەیان سەلماند.
بۆ ئەم مەبەستە هەر چوار لایەن کۆک بون لە تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاکان بەگشتی و سلێمانی بە تایبەتی لە دادگای تەمیز بەو هیوایەی دادپەروەری لە گەڕانەوەی لەگەڕانەوەی مافی دەنگدەران بۆ هاوڵاتییان وەک خۆی بگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکانی.
ئارام شێخ محەمەد/ ڕێکخەری ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان
سەمیر سەلیم/ لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان
ئەنوەر سەنگاوی/ لێپرسراوی ناوەندی هەڵبژاردنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
محەمەد سدیق/ ئەندامی دەزگای هەڵبژاردن، ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان
22-05-2014
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,238 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!