گۆڤاری ڕۆژی کورد لە ساڵی 1913 لە ئەستەنبوڵ بە زمانی کوردی (کرمانجیی سەروو) و تورکی دەردەچوو. خاوەنی ئیمتیاز و بەڕێوەبەری گۆڤارەکە: عەبدولکەریم سولەیمانی بوو. لە خوارەوە ناوی گۆڤارەکە بە زمانی تورکی نووسرابوو: Şimdilik ayda bir neshr olunir (گۆڤارەکە مانگی جارێک دەردەچێت). لەسەر بەرگی ژمارەی یەکەمی گۆڤارەکە وێنەی سەڵاحەدینی ئەیوبی بوو، لەسەر ژمارەی دووەم وێنەی کەریم خانی زەند بەە، لەسەر ژمارەی سێیەم وێنەی حسێن کەنعان پاشا بەدرخانی بوو(1857-1913، کوڕی میر) بەدرخان، لەدایکبووی دورگەی کریت) و لە چوارەمیشدا وێنەی شاری ئەرزەرووم بوو.
سێ ژمارەی یەکەمی گۆڤاری ڕۆژی کورد لە ساڵی 1981 لە بەغدا لە لایەن #جەمال خەزنەدار# ەوە وەک بەرگ چاپکرایەوە. دواتر لە ساڵی 2005 عەبدوڵڵا زەنگەنە هەر چوار ژمارەکەیان پێکەوە لە #سلێمانی# بڵاوکردەوە.
ئامادەکردنی: کوردیپێدیا: #ڕاپەر عوسمان عوزێری#
[1]
Dieser Artikel wurde in (کرمانجی) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کرمانجی) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
Dieser Artikel wurde bereits 3,979 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!