یەکێکە لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. کانییەک کە لە دڵی شاخەکانی شاهۆوە دێتەدەر، بە کورتترین ڕوباری جیهان ناوبانگی دەرکردووە و 15 مەتر درێژی هەیە. یەکێک لە پاکترین ئاوەکانی خواردنەوەی جیهانە.
بەڵام ئەمە کانی بڵی ڕابردووە، ئێستا کانی بڵ خەریکە وشکدەبێت. ئەمەش ناڕەزایەتی لایەنگرانی ژینگەی بە دواوە بووە. چەند ڕۆژ پێش ئێستا ژمارەیەک لە لایەنگرانی ژینگە سەردانی کانی بڵیان کرد تا لە نزیکەوە کارەساتێکی ژینگەیی دیکەی کورستان ببینن. لایەنگرانی ژینگە دەڵێن نابێت دیاردەیەکی سرووشتی وەک بڵ بکرێتە قوربانی بەنداوێک. دەڵێن قازانجی کانی بڵ سەد قات زیاتر لە بەنداوەکەیە.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,012 mal angesehen