راماڵ قەسرەیی
بەهۆی پیوەدانی دووپشک لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو، 21 کەس لە دەڤەری بارزان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، هەروەک لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 61 هەزار کەس بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەردانی نەخۆشخانەیان کردوە.
بەختیار یوسف بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بارزان بەخەندانی ڕاگەیاند، " لە شەش مانگی ڕابردوودا (61) هەزارو (404) هاوڵاتی بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکانی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی بارزانیان کردووە، لەماوەی ئه و شەش مانگەشدا (137) نەخۆش نەشتەرگەرییان بۆ کراوە، (75) منداڵیش لەدایک بوون.
بەختیار یوسف وتیشی: هەر له و ماوەیەدا (235) ڕووداوی فریاکەوتن تۆمار کراون کە بریتی بوون لە سوتان و ڕوداوی ئۆتۆمبێل، جگە لەوەش (21) هاوڵاتی بەهۆی پێوەدانی دووپشکەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و چارەسەریان وەرگرتووە.
- 14-07-2014
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,010 mal angesehen