- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت جەنگی کوبانی زۆر مەترسیدارەو ڕێگە نادەن ئەو شارەی ڕۆژئاوای کوردستان بکەوێتە دەست چەکدارانی داعش.
- لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا لە هەرسێ قۆڵی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواو باشوورەوە، 89 چەکداری داعش کوژراون و ژمارەیەکی زۆریان لێ بریندار بووە، هەروەها گروپێکی کوردی بەناوی بەرەی ئەکراد هاتە ڕیزەکانی پاراستنی گەل و شەڕکردنی دژی داعش ڕاگەیاند.
- هێزەکانی پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی یەکی لیوای 5 سوپای عیراق هێرشیان کردە سەر مۆڵگەکانی داعش لە گوندەکانی سنوری قەزای مەخموور، و توانیان دوو گوند کۆنترۆڵ بکەنەوە.
- لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان، نزیکەی 31 حزب وەک پاڵپشتی لە کۆبانێ خۆپیشاندان لە شاری هەولێر دەستیپێکرد و خۆپیشاندانەکە توندوتیژیی لێکەوتەوە و چەند پۆلیس و پەیامنێری ڕووداو بریندارکران.
- بۆ یەکەمجار ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەهیلیکۆپتەری جۆری ئەباتشی بۆردومانی داعش لەشاری کوبانی لەخۆرئاوای کوردستان دەکات.
- بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە هێزەکانی پۆلیس سوپای تورکیا لە ئیستانبول بڵاوەیان پێکرا بۆ ئەوەی بەرپەرچی هەر خۆپیشاندانێک بدەنەوە کە بۆ کۆبانێ ڕێکدەخرێت.
- لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوو لە شارەکانی باکوور 21 کەس لە خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن تورکەکانەوە کوژراون و زۆرتر لە 100 کەسیش برینداربوون و سەدان کەسیش دەستبەسەرکراون.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 17,027 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!