رەهێل سەمەد
بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ئاماری ڕووداوەکانی هاتوچۆی 10ی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە کە لەوماوەیەدا نزیکەی 300 کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ هەزاریش برینداربوون.
فازل حاجی، بەرێوەبەری ڕاگەیاندن و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بە خەندانی ڕاگەیاند: لەماوەی 10 مانگی ڕابردوودا، لە سنوری پارێزگای هەولێر، هەزار و 122 ڕووداوی هاتوچۆ تۆمارکراوە، هەرله و ماوەیەدا 601 هەزار و 302 سەرپێچی هاتوچۆ لە سنوری هەولێر تۆمارکراون.
فازل حاجی وتیشی: بەهۆی ئه و ڕووداو و سەرپێچیانە، 295 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 618 هاوڵاتیی دیکەش برینداربون، ئه و ئامارانەش لە وەزارەتی تەندروستی پشتراستکراوەتەوە.
وتەبێژەی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد : ئێستا 603 هەزار و 609 ئۆتۆمبێل بە سەرجەم جۆرەکانیەوە لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراون، لەبەرامبەریشدا 442 هەزار و 525 مۆڵەتی شوفێریی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل و کەمئەندامان و ئامێری کشتوکاڵی بە هاوڵاتیان دراوە.
- 14-11-2014
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,881 mal angesehen