لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی شوباتدا سەردانی سێ هەزار و 100 شوێنیان کردووە و بەهۆی پابەند نەبوونیان بە مەرج و ڕێنماییەکانیشەوە 269 شوێن پسوڵەی سەرپێچیان بۆ کراوە و 18 شوێنیش داخراون، هەروەک داهاتی غەرامەی سەرپێچییەکانیش 38 ملیۆن و 775 هەزار دینار بووە.
لە ڕاگەیەندراوێکی لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، تیایدا هاتووە: لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و ڕێگری کردن لە سەرپێچییەکان لە 1-2 تا 28-2-2015 لیژنەکانیان سێ هەزار و 103 شوێنیان بەسەرکردووەتەوە و بەووردی بەدواداچوونیان کردووە بۆ جێبەجێ کردنی مەرج و ڕێنماییەکان، لە کۆی ئه و شوێنانەی کە بەسەرکراونەتەوە 269 شوێن بەهۆی پابەند نەبوونیان بە مەرج و ڕێنماییەکانەوە پسوڵەی سەرپێچیان بۆ کراوە و 18 شوێنیش بەهۆی جۆری سەرپێچییەکانیانەوە بڕیاری داخستنیان دراوە، یەک شوێنیش ڕووبەرووی دادگا کراوەتەوە.
هەر بەپێی ئامارەکەی لیژنەهاوبەشەکان له و مانگەدا 48 تەن و 340 کیلۆگرام خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیان بەخش دەستی بەسەردا گیراوه و لەناو براوە، هەروەک بڕی ئه و غەرامانەی کە لە ئەنجامی سەرپێچی شوێنەکان کراوە، 38 ملیۆن و775 هەزار دینار بووە و بەپێی یاساو ڕێنماییەکانیش ئه و پارەیە دەچێتە سەر داهاتی گشتی.
- 10-03-2015
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,417 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!