- داعش پردی سەرەکی گوێڕیان تەقاندەوە، لەترسی پێشڕەوییەکانی هێزی پێشمەرگە.
- لەخوار گوندی مەلا عەبدوڵڵا تەرمی پێشمەرگەیەکی شەهید بەناوی عەبدولرەحمان عومەر دێوانە مەمەنداوەی دەدۆزرێتەوە کە مێژووی شەهید بوونەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چل و پێنج ڕۆژ لەمەو بەر.
- وەفدێکی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" کە پێکهاتبوون لە پەروین بوڵدان و ئیدریس بالوکەن سەرۆکانی فراکسیۆنی هەدەپە، خەتیب دیجلە هاوسەرۆکی کەجەدە، سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری هەدەپە و جەیلان باگریهان ئەندامی کۆما ژنێن بڵند، بەمەبەستی چاوپێکەوتنی عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان پێش نەورۆز، بەرهو دورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتن.
- هێزەکانی پێشمەرگە، ژمارەیەک گوندی ناوچەکانی دەوروبەری بەنداوی موسڵ، لە چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی (داعش)، پاکدەکەنەوە.
- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێک لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن داعشەوە بەرامبەر بە هێزی پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە .
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 18,840 mal angesehen