هێمن فەرید کاکۆ لە ڕێکەوتی #01-05-1979# لە شاری #هەولێر# لەدایکبووە. خێزاندارە و خاوەنی دوو کوڕە بە ناوەکانی ئارا و ئیرۆ و لە وڵاتی کەنەدا دادەنیشێت. پسپۆڕە لە بواری (behavior support specialist) و خاوەنی کۆمپانیای ڕاوێژکاری (Heman Consultant)ە.
خوێندنی زانکۆی لە بواری کارگێڕی بزنس (CDI) لە زانکۆی (Oxford) لە کەنەدا تەواوکردووە و ماستەری لە (MBA) لە زانکۆی (University of Fredericion) لە کەنەدا بەدەستهێناوە. و شارەزای زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزییە.
-چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنییە لە بواری مافی مرۆڤ و ئازادییەکان و کاری خۆبەخشی و یاسا بۆ ماوەی هەژدە ساڵ.
-دامەزرێنەری ناوەندی ئاییندەیە بۆ پرسەکانی گەنج.
-دامەزرێنەری یەکەمین ڕێکخراوی خۆبەخشی کوردستانە.
-دامەزرێنەری گرووپی سەکۆیە بۆ نیشتمانسازی لەگەڵ کۆمەڵێک پسپۆڕ و ئەکادیمی.
-بۆ ماوەی هەشت ساڵ کاریکردووە لەگەڵ (International Republican Institute)
-خاوەنی سێ پەرتووکی چاپکراوە بە ناوەکانی: خۆبەخش، بەشداری سیاسی، کاریگەریی گەنج لەناوەندەکانی بڕیار.
-یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئێراق بووە لە ساڵی 2000 تا 2004
-لە 2017ەوە تا ئێستا (2024) ئەندامی پارتی لیبڕاڵی کەنەدییە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,199 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!