فەرماندەی پۆلیسی ئێران دەڵێ: لە ڕووداوەکانی مەهاباددا 40 پۆلیس برینداربوون، ئێران برینداربوونی ئەو ژمارە زۆرەی پۆلیس بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە، کە نەیانویستووە ڕووداوی نەخوازراو ڕووبدات، بۆیە بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕووداوەکە خۆیان کردووەتە قوربانی.
لە نوێترین ئاماردا حسێن ئەشتەری، فەرماندەی هێزی پۆلیسی ئێران دەڵێ:" 40 پۆلیس برینداربوون. ئەوان بەهۆی دانبەخۆداگرتنیان برینداربوون و ویستویانە ڕێگری لە ڕووداوی نەخوازراو بکەن".
جێگری سیاسی ئەمنی پارێزگار لە یەکەم ڕۆژی دوای خۆپیشاندنەکەدا یەکەم ئاماری بریندارەکانی بڵاوکردەوە، گوتی: "25 کەس برینداربوون، کە تەنیا 7 کەسیان سەربە هێزەکانی پۆلیسن"، کەچی چوار ڕۆژ دواتر عەبدولرەزا ڕەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆ ئامارێکی جیاوازتری بڵاوکردەوە. ئامارێک، کە ئاماژەی بە برینداربوونی 21 پۆلیس دەکرد.
رۆژی حەوتی ئایار لەبەردەم هۆتێل تارای مەهاباد، خۆپێشاندانێکی گەورە سازکرا بەهۆی ئەوەی کچە کارمەندێکی هۆتێلەکە بۆ ئەوەی "نەهێڵێت ئەندامێکی ئیتلاعاتی ئێرانی دەستدرێژی بکاتە سەری" لە نهۆمێکی سەرەوەی هۆتێلەکە خۆی فڕەدایە خوارەوە و خۆیکوشت.
خاوەن هۆتێلەکە و بەرپرسان گوتیان ئەو کوڕ و کچە پەیوەندییان هەبووە. پارێزەری بنەماڵەی ئەو کچەش دواتر گوتی:" کەسی تۆمەتبار پەیوندییەکی لەگەڵ ئیتلاعاتی ئێران نەبووە".
حسێن ئەشتەری، فەرماندەی هێزی ئینتزامی ئێران، دەڵێ:" ئەوە پرسە شتێکی کۆمەڵایەتی بووە و دوژمنان بە ئەمنییان کردووە. ئەشتەری جەختی کردەوە لایەنە دادوەرییەکان دەبێت ئەو کەسانە دەستبەسەر بکەن، کە لە ڕووداوەکانی مەهاباددا دەستیان هەبووە". ئاماژە بەوەش دەکات، کە هەندێک کەس ئاگرخۆشکەری ڕووداوەکە بوون".
لە ئاکامی ڕووداوەکانی مەهاباددا دەیان کەس دەستبەسەرکران. ژمارەی دروستی ئەوان لە بەردەستدا نییە. پۆلیس و ئیتلاعاتی شاری مەهاباد تا ئەم ڕۆژانەش لە دەستبەسەر کردنی خەڵک بەردەوام بوون.
- 01-06-2015
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,922 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!