نەخشە ی پێکهاتەی زمانی و ئایینی شارستانی #ماکۆ#
ئامادەکردنی: #سولەیمان چوکەڵی#
هەڵکەوتوو لە باکووری ئوستانی #ورمێ# و هاوسنوور لە گەڵ ئەیالەتەکانی نەخجەوانی ئازەربایجان و ئێدر و ئاگری باکووری کوردستان. ئەو شارستانە لە گەڵ شارستانەکانی پولدەشت، شووت و چاڵدێرانیش سنووری هاوبەشی هەیە.
هەڵسەنگاندنی ژمارەی دانیشتوان لە سەر بنەمای سەرژمێری دانیشتوانی ساڵی 1385 ئێران بووە. ژمارەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە 84682 کەسن(ژمارەی دانیشتوانی بنکە و دامەزاوەی هیزی چەکدارەکان، ناوچەی پێشەیی و خزمەتگوزاری لەو ئەژماردنە دەرهاویشتراوە). ئەو شارستانە لە 2 شاری ماکۆ و بازرگان و 123 گوند پێک هاتووە. لە ڕووی پێکهاتەی زمانییەوە هەر دووک شار تێکەڵییەکن لە کورد و تورک. بۆ چۆنییەتی بڵاوبوونەوەی پێکهاتەکان لەو شارستانە و ژمارەی گوندە کورد، تورک و تێکەڵەکان برواننە نەخشە و خشەتەکان.
دەتوانن نیشانەکانی تایبەت بە شار، گوند، ڕێگاوبان و... شارستانی ماکۆ لەو ڕێنما گشتییەدا ببینن کە بۆ گشت ئوستانی ورمێ ئامادە کراوە.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=386948&document=0001.PNG=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ کردنەوەی نەخشە ی پێکهاتەی زمانی و ئایینی شارستانی ماکۆ بە قەبارەی گەورە=KTML_Link_External_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,882 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!