ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ئاماری کۆی کارو چالاکییەکانی دادگاکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکەش ڕێژەی جیابوونەوە زیادی کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی دادوەری کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، تیایدا دادوەر ئومێد موحسین حەمەدەمین، وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم ڕایگەیاند: چەشنی ساڵانی ڕابردوو، کاروباری دادگاکانی لێکۆڵینەوه و کۆی کێشەکانی تایبەت به و دادگایانه و هەروەها دادگاکانی باری کەسی و ئاماری تایبەت بە هاوسەرگیری و لێک جیابوونەوە و بەراوردێکی نێوانیان لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو و هەروەها داوا یەکلاکراوەکان و یەکلا نەکراوەکانی بەردەم دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بۆ شەش مانگی یەکەم دەخرێنەڕوو.
هەروەک ڕایگەیاند: بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو ڕێژەیەکی زۆرتر لە داواکانی بەردەم دادگاکان یەکلایی کراونەتەوە، لە کەیسەکانی تایبەت بە هاوسەرگیری و لێک جیابوونەوەش.
وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری وتی: "رێژەی هاوسەرگیری لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان لە هەر چوار پارێگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک-گەرمیان بە بەراورد لەگەڵ شەش مانگی یەکەمی ساڵی دووهەزارو چواردە کەمیان کردووە".
روونیکردەوە: سەبارەت بە ڕێژەی لێک جیابوونەوەش دیسانەوە لە کۆی چوار پارێزگای هەرێم ئه و ڕێژەیە زیادی کردووە، بە پێی زانیارییەکانی ناو ئاماری ئەمساڵیش هۆکاری جیاجیا لەپشتەوەی زیادبوونی ئاماری لێک جیابوونەوەکانە کە سەرەکی ترینیان نەگونجان لەگەڵ یەکتر و هەروەها جیاوازی تەمەن و هۆکاری نەزۆکی و داوێن پیسی یان نەبوونی ماڵی جیاو چەندین هۆکاری دیکە کە لەنێو خشتەی ئاماری دادگاکان دەستنیشان کراوە.
- 18-08-2015
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,673 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!