وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی ئابی 2015 دا، حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆی 14،657،798 بەرمیل نەوتی خاوی لە ڕێگەی هێڵی بۆری نەوتەوە لە بەندەری جیهانەوە هەناردە کردووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: "لە مانگی ئابی 2015 دا، حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆی 14،657،798 بەرمیل نەوتی خاوی لە ڕێگەی هێڵی بۆری نەوتەوە لە بەندەری جیهانەوە هەناردە کردووە. لەم بڕەش، 11،356،277 بەرمیل (واتە 366،331 بەرمیلی ڕۆژانە)ی بەشێوەی بارکردنی ڕاستەوخۆ لە بەندەری جیهانەوە هەناردە کردووە و 1،579،004 بەرمیل واتە (تێکڕای 50،935 بەرمیلی ڕۆژانەی) ڕادەستی سۆمۆ کردووە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "لە مانگی ئابی 2015 دا، بۆری هەناردەکردن بۆ ماوی 9 ڕۆژ لەکارکەوتووە بەهۆی چەند ڕووداوێکەوە لە ناو تورکیا کە لەدەرەوەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندایە".
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشکراشی دەکات کە، بەمزووانە تەواوی ڕاپۆرتی مانگانەی هەناردەکردن بۆ مانگی ئابی 2015 لەسەر ماڵپەری وەزارەتی سامان سروشتیەکان www.mnr.krg.org بڵاو دەکرێتەوە".
- 03-09-2015
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,755 mal angesehen