لەیەکێک لە مەیخانەکانی شاری کەرکووک بوو یونس دڵداری شاعیر شیعری ئەی ڕەقیبی نوسی ئەوکات تەمەنی تەنها بیست ساڵ بوو، واتا (1938) دەگێرنەوە لەوکاتەدا مەست بوە بۆیە کاتێک شیعرەکە دەنوسێت پارچە کاغەزەکە لەبیر دەکات، بەڵام بۆ شەوی دواتر کە دووبارە دەچێتەوە مەیخانە ساقیەکە پێی دەڵێت ئەم پارچە کاغەزەت شەوی ڕابردوو لەبیر کردوە، کاتێک دڵدار شیعرەکە دەخوێنێتەوە لەلای جوان دەبێت و دوای هەندێک دەسکاری کردن ئەم شیعرەی ئێستای لێدەردەچێت.
ساڵی (1946) کاتێک کۆماری مهاباد دادەمەزرێت بە بریاری پێشەوای کورد قازی محمد شیعری ئەی ڕەقیب دەکرێت بە مارشی نەتەوەی کورد، یونس دڵدار لە خۆشی دروست بونی ئەم کۆمارە بۆ ئەوەی ئاگاداری هەواڵەکان بێت بەبەردەوامی گوێ لە ڕادیۆ دەگرێت، بۆ یەکەم جار کە گوێی له مارشی نەتەوەی کورد دەبێت لە خۆشیان دەست دەکات بەگریان.
یەکەم ژن لە عێراق کە لە سێدارە درا لەیلا قاسم بوو، بەعسیەکان وایان زانی کە بگاتە بەردەمی پەتەکە ئەژنۆی دەشکێت، بەڵام کاتێک پەتەکەیان لە گەردەنی ئاڵاند سرودی ئەی ڕەقیبی گوت.
بەندکراوەکانی بەندینخانەی أبو غریب دەگێرنەوە کاتێک أنوەرو خاڵە شەهاب و جعفر عبدالواحید لە أبو غریب سجن بون دوای هەر ئەشکەنجەیەک لەلایەن بەعسیەکانەوە ئەوان نەک ناوە نهێنیەکانیان ئاشکرا نەدەکرد بەڵک و بە شەرواڵ و قەمیسی خوێناویەوە ئەی ڕەقیبیان دەگوت.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 16,779 mal angesehen