کەماڵ گروێسی، وەک دایک و بابی بۆیان باس کردووە، ساڵی 1962 لە گەڕەکی مزگەوتیسووری شاری #مەهاباد# لەدایک بووە. منداڵی ناوەنجی بووە، دوو خوشکی لە خۆی گەورەتر و دووی بچووکتری هەیە. سەردەمی منداڵی هەر لەو گەڕەکە تێپەڕ کردووە. دواتر ماڵیان لەو گەڕەکە باری کرد و چوونەتە گەڕەکی ''ئەرمەنییان'' و هەموو تەمەنی مێرمنداڵی لەوێ بووە. وەک زۆربەی منداڵانی ئەو دەمی لە تەمەنی 7 ساڵی ناردیانەتە قوتابخانە و قۆناخی سەرەتایی خوێندنی لە قوتابخانەی ''پەهلەوی'' تەواوکردکە ئەو قوتابخانەیەلە کووچەی''جولەکان'' پشت بازاڕی '' کۆت فرۆشەکان'' هەڵکەوتبوو. قۆناغەکانی دیکەشی لە قوتابخانەی ''ئەدەب'' و ''محەمەدرەزا شا'' تەواوکرد.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,770 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!