پێشمەرگەی دێرین لە دایکبووی ساڵی 1939 گوندی منارەی شارەدێی شەمامکە، ساڵی 1962 پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و بووە بە پێشمەرگە لە هێزی دەشتی هەولێر. ساڵی 1967 بووە بە سەرپەل و ساڵی 1970 کرا بە سەرلق و تا نسکۆی شۆڕش 1975 بەردەوام لە پێشمەرگایەتی.
ساڵی 1981 پەیوەندی بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە کردووە و ساڵی دواتر بووە بە پێشمەرگە لە تیپی 86 دەشتی هەولێر و ساڵی 1983 بووە بە جێگری فەرماندەی کەرت لە تیپی مەڵبەندی 3ی هەولێر. ساڵی 1985 بووە بەفەرماندەی کەرتی بەڕانەتی. دواتر چەند ئەرکێکی پێ سپێردراوە لەوانە فەرماندەی تیپ و فەرماندەی فەوج. ساڵی 1997 بە پلەی جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە خانەنشین کراوە. لە 10-11-2009 لە شارۆچکەی مەخمور لە هەلومەرجێکی نادیاردا تیرۆر کراوە.
سوپاس بۆ بەڕێز کاک (ئیبراهیم حەمە ئەمین) بۆ ناردنی سەرچاوەکە
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,491 mal angesehen