ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئاماری شەڕو پێکدادنەکانی مانگی ڕابردووی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی (یەپەگە)، لە مانگی شوباتدا 171 تیروریستی داعش لە لایەن شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)ەوە کوژراون و 7 بنکەی تیروریستانیش بە تەواوەتی ڕوخێنراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، شەڕڤانەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لەمانگی ڕابردوودا 20 چالاکیان لە دژی تیروریستان ئەنجامداوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، لە شەڕوپێکدادانەکاندا 89 شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) شەهید بوون.
باس لەوەشکراوە، لەمانگی ڕابردوودا 35 شەڕوپێکدادان لە نیوان شەڕڤانانی (یەپەگە) و (یەپەژە) و تیروریستانی داعش و گروپە تیروریستیەکانی وەک بەری ئەلنوسرا و ئەحرار ئەلشام ڕویداوە و تیروریستەکانیش 6 پەلاماری خۆکوژیان لە دژی شەڕڤانەکانی یەپەگە و یەپەژە ئەنجامداوە و هەروەها 25 تەرمی گروپە تیرۆریستەکان لەدەستی شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) دایە.
ئەوەش ئاشکراکراوە، لە ئەنجامی حەوت تۆپبارانکردنی سەنگەرەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لە لایەن سۆپای تورکیاوە، دوو هاوڵاتی سڤیل شەهیدبوون و کەسێکی تریش بریندار بوون.
- 06-03-2016
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,595 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!