دواڕۆژ،زریان محەمەد
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت تائێستا حکومەت پارەی بۆ ئاودانی سەوزایی بلوارەکانی سلێمانی خەرج نەکردووە و ئێمەش بەقەرز ئەو کارە دەکەین.
یوسف یاسین، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند" بلوارەکانی سلێمانی کە مەترسی وشکبونیان لەسەربوو داوامان لەحکومەت کرد پارەی بۆ تەرخان بکات، بەڵام هیچی بۆ تەرخان نەکرد و ئێمەش بەناچاری و بەقەرز ئەو کارە دەکەین".
وتیشی" کۆمپانیایەک ماوەی (4) مانگە بە قەرز کاری ئاودانی ئەو بلوارەنەی سلێمانی دەکات، هەموو ئومێدێکمان فرۆشتنی زەویە نایەبەکانی سلێمانی بوو، ئەو زەویانەش نەفرۆشران بۆئەوەی ئەو پارەیە بدرێت بەو کۆمپانیایە".
شارەوانی سلێمانی ئەگەر زەویە نایەبەکانی بۆ بفرۆشرێت تەواوی پارەکەی دەتوانێت بۆ پرۆژەکانی بەکاربهێنێت بەڵام تائێستا زەویەکانی نەفرۆشراون.
- 25-09-2016
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,942 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!