رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی پارێزەرانی مافی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ لە زیندانی شاری ورمێ هەشت زیندانی بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە سێدارەدراون، ئەو هەشت کەسە ڕۆژی چوارشەممە گوازرابوونەوە بۆ زیندانی تاکەکەسی، سەرئەنجام دوێنێ لە سێدارەدران.
رێکخراوەکە ڕایگەیاندووە:"رژێمی ئێران لە ماوەی 25 ڕۆژی ڕابردوودا 47 کەسی لەسێدارە داوە".
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، حەوت کەس لەو هەشت کەسە خەڵکی شاری ورمێ بوون و ئەو کەسەی دیکە ژنێکی خەڵکی شاری کرماشان بەناوی (ملوک نووری) بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە لە زیندانی ڕەجاییشاری شاری کەرەج نۆ کەس لە سێدارەدرابوون، هەروەها ڕۆژی سێشەممەش لە زیندانی میناب حەوت کەسی دیکە لە سێدارەدران.
راپۆرتی ڕێکخراوی پارێزەرانی مافی مرۆڤ باسی لەوەوشکردووە، کە تەنها لە 25 ڕۆژی ڕابردوودا 47 کەس لە زیندانەکانی ئێران بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە سێدارەدراون.
30-09-2016
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,608 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!