دوای خەباتێکی درێژو قوربانیدانێکی زۆری هێزی پێشمەرگەو خەڵکی کوردستان، لە ئێستادا گەلی کوردستان بە بەشێک لە مافەکانی گەیشتووە.
بۆ ئەوەی هەرێمەکەمان بەهێزو پارێزراو بێت و هەنگاوی زیاتر بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان بنێت، پێویستە نەیکەینە بەشێک لە ململانێی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان، بە هیچ جۆرێک لە ململانێیەک تێوەنەگلێت کە زیان بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بگەیەنێت و دوای بخات.
لە ماوەکانی ڕابوردودا، بەشێک لە سوپای تورکیا سنوریان بەزاندووەو لەناو خاکی هەرێمدا جێگیر بوونە. بوونی ئەم هێزانە، نادەستوری و نایاساییەو پێشێلکردنی بڕیاری پەرلەمانی کوردستانە، لەلایەکی دیکەوە، شکاندنی زەقی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستانە.
لە ڕوانگەی پابەندبوونمان بە سەروەری خاکی هەرێمی کوردستانەوە، داواکارین لە زووترین کاتدا ئەو هێزانە بکشێندرێنەوە وڵاتی خۆیان و، هەموو لایەک ڕێز لە سەروەری یەکتر بگرین.
فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان
فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی
فراکسیۆنی حیزبی شیوعی
فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی
08-10-2016
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,278 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!