- فەرماندەیی گشتی یەپەگە ڕایگەیاند، کە هێزەکانمان لە منبیج دەکشێنینەوە و بەشداری ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات دەبین.
- لە هەولێر، ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەدین، کە دانیشتووی کامپی مەخمور-ن و تا ئێستا بەشە ناوخۆییان بۆ دابین نەکراوە، لەبەردەم سەرۆکایەتی زانکۆی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و ڕێگای هاتووچۆیان داخست.
- کاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی، نوورهایا ئاڵتوون و محەمەد عەلی بول، هاوسەرۆکانی شارەوانی دێرسیم، دوای پشکنینی ماڵەکانیان، و هاوسەرۆکانیان دەستبەسەرکرد.
- وەزارەتی پیشمەرگە بێئاگایی خۆی نیشاندەدات لەهەر ڕێککەوتنێک بۆ کشانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچەکانی پێش شەڕی داعش و جەختدەکاتەوە "بەڵێنی له و شێوەیەیان بەئەمریکا نەداوە".
- لەکاتی ڕوماڵکردنی خۆپیشاندانی بەشێک لە قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین، هێزێکی پۆلیسی زێرەڤانی هێریشیانکردەسەر تیمی کەناڵی ڕێگا و کامێراکەیان زەوتکرد.
- پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکووک دەستگیرکردنی دوو شانەی نوستوی داعشی ڕاگەیاند کە لەموسڵ و حەویجەوە "بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی" ڕەوانەی کەرکووک کراون.
- مەسعود بارزانی ڕایدەگەیەنێت "لەگەڵ بەغدا باسی ڕیفراندۆمیان کردووە و وەڵامی ئەوانیش بۆ ئەو پرسە ئەرێنی بووە"، ئاماژە بەوەشدەدات، لەئێستادا خاکی هەرێمی کوردستان بەتەواوی ڕزگارکراوە.
- فڕۆکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە هێرشێکی داعشیان لەسنوری میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک تێکشکاند.
- یەکێتی نیشتمانی لە سەروتارەکەی کوردستانی نوێوە دووپاتی دەکاتەوە کە یەک کوردستان لەگەڵ بەغدا مامەڵەی سیاسی و ئیداری و هەموو شایستەکانی دەکات.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 15,278 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!