هێزەکانی ئێمە بەپشتگیری ئەنجومەنی سەربازی منبیج و هێزەکانی هاوپەیمانان، لە ڕۆژی 15ی ئابی 2016دا ناوەندی شاری منبیج و گوندەکانی دەوروبەریان بەتەواوی لە ژێر دەسەڵاتی داعش ڕزگارکرد.
پاش ڕزگارکردنی منبیج، هێزەکانی ئێمە بە یارمەتی هێزەکانی هاوپەیمانان، هێزەکانی سەربە ئەنجومەنی سەربازی منبیجیان پەروەردەکرد، ئێستاش ئەو هێزانە بۆخۆیان ڕێکخراوێکی سەربازی و ئاسایشین و دەتوانن لەبەرامبەر هەموو جۆرە مەترسیەکدا بەرگری لە منبیج بکەن.
پاش ئەوەی هێزەکانی ئێمە ڕۆڵی خۆیان لە ڕزگارکردنی منبیج و هاوڵاتیاندا گێڕا، ئەمڕۆ ڕایدەگەیەنین، کە هێزەکانمان لە منبیج دەکشێنینەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات و بەشداری ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات بۆ ڕزگارکردنی ڕەقە دەبین، ئێمە باوەڕمان هەیە، کە هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبیج دەتوانن ئەرکی خۆیان بۆ بەرگری لەمنبیج بەجێبهێنن.
هاوکات، دەستخۆشی و سوپاسی خەڵکی قارەمانی منبیج و هەموو پێکهاتەکان دەکەین کە شان بە شانی شەڕڤانان بوون، هەروەها ئەگەر پێویست بێت، لەسەر داواکاری خەڵکی منبیج ئێمە ئامادەین بڕۆین بۆ ناوچەکە و لەبەرامبەر مەترسیەکاندا بەرگریان لێبکەین.
فەرماندەیی گشتی یەپەگە
16-11-2016
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 10,229 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!