دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 300 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون.
لیوا ڕزگار عەلی، بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2016 بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لە ماوەی هەردوو ساڵی 2016 و 2017، زیاتر لە 300 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون، بەمەش ژمارەی ئه و ئۆتۆمبێلانەی لە هەرێم تۆمارکراون گەیشتونەتە یەک ملیۆن 500 هەزار".
ئەوەشی خستەڕوو، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە ڕێژەی 50% کەمیکردووە و ئه و ئۆتۆمبێلانەی هاوردەی هەرێم دەکرێن دەبێت مۆدێلەکانی لەنێوان ساڵانی 2015 تاوەکو 2017 بێت.
لیوا ڕزگار ئاشکراشیکرد، زیاتر لە 300 کۆمپانیای کەرتی تایبەت کاری هێنان و هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ ناوەوەی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدەن.
سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاش بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم وتی"زیاتر لە 80 هەزار ئۆتۆمبێلی تایبەتی تۆزوبا (علوج) لە کوردستاندا هەیە و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە چارەسەری یاساییان بۆ بدۆزرێتەوە".
- 05-12-2016
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,144 mal angesehen