دواڕۆژ، زریان محەمەد:
پڕۆسەی تۆماری دەنگدەران لە شاری سلێمانی بەردەوامی هەیە و بەتەنها لەماوەی یەکساڵدا لەشاری سلێمانی زیاتر لە 200 هەزار هاوڵاتی خۆیان تۆمارکردووە.
ڕەنج شوکری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "تائێستا هەموو ئەو کەسانەی لەشاری سلێمانی خۆیان تۆمارکردووە لە پڕۆسەی بایۆمەتریدا بریتیە لە 314068 دەنگدەر".
وتيشی "تۆماری دەنگدەرانی گشتی سلێمانی بریتیە لە 268381، ئەوانەشی لەشارەکانی خواروی عێراقە و هاتونەتە سلێمانی بریتین 14619 دەنگدەرە".
لەبارەی هێزەکانی ناوخۆی و ئەمنیەکانەوە بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی سلێمانی ڕایگەیاند "هێزەکانی ناوخۆی هەرێم 26070 تۆمارکراوە و تایبەتی عێراق ئەوانەی لەسلکی هێزی ناوخۆدان و سەر بەوەزارەتە ئەمنیەکانی عێراقن و لە سلێمانی دەوامدەکەن 4998 دەنگدەر تۆمارکراوە".
لەبارەی ژمارەی تۆماری دەنگدەر تەنها لەساڵی 2016 بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن ڕایگەیاند 217827 کەس تۆمارکراوە.
- 30-12-2016
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,942 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!