ڕۆژنیوز – دانا عومەر
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی ڕایگەیاند کە 27 هەزار و 282 کەس سەفەریان کردووەو 364 کەسیش داوای پەنابەریان کردووە.
ئەمڕۆ لە بینای پارێزگای سلێمانی، بەڕێوبەرایەتی نشینگەی سلێمانی ئاماری ساڵی 2016ی خستەڕوو.
عەمید ساڵح عوسمان، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نشینگەی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماری ساڵی 2016ی خستەڕوو، وتی: لە ساڵی 2016دا 631 هەزارو 422 گەشتیار هاتونەتە سلێمانی و 652 هەزار و 616 گەشتیار ڕۆشتوونەتە دەرەوە، و 49 هەزار و 129 ئوتۆمبێل هاتونەتە سلێمانی و 42 هەزار و 376 ئوتۆمبێل چونەتە دەرەوە.
ساڵح عوسمان، وتیشی: 370 کەس سنورداش کراونەتەوە بۆ ناوەوە و 418 کەسی تریش سنورداش کراون بۆ دەرەوە، وە 112 تەرم هێنراوەتەوە و 24 تەرمیش نێردراوەتە دەرەوە.
باسی لەوەشکرد: 27 هەزار و 282 کەس سەفەریان کردووە، وە دوو هەزار و 875 ڤیزا بەخشراوەو 364 کەسیش داوای مافی پەنابەرییان کردووە.
10-01-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,976 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!