بەڕێوەبەری کۆمپانیای دانەغاز ئاشکرایکرد بەهۆی کێشەی دارایی و دواکەوتنی شایستە داراییەکانی لە هەریەک لە میسر و #هەرێمی کوردستان# بەشیک لە وەبەرهێنانەکانی لە میسر دەوەستێنێت.
پاتریک ئاڵمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاند، کۆی قازانجەکانی لە چارەکی کۆتایی ساڵی ڕابردوو تا 31ی کانوونی یەکەم 7 ملیۆن دۆلار بوە، لە کاتێک لە هەمان ماوەی ساڵی پێشوتر 134 ملیۆن دۆلار بوە، ئەوەش بەهۆی بردنەوەی دۆسییەکی دادگا.
ئالمان ڕاشیگەیاندووە، شایستە داراییەکانی لە میسر تا 31ی کانونی دووەمی 2016 گەشتۆتە 256 ملیۆن دۆلار لەکاتێکدا ساڵی 2015 شایستە داراییەکانی 221 ملیۆن دۆلار بووە.
سەبارەت بە شایستە دارییەکانیان لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2016 دانەغاز ئاشکرایکردوە، 713 ملیۆن دۆلار بووە، بەبەراورد بە ساڵی 2015 دابەزینی بەخۆوەبینوە کە 727 ملیۆن دۆلار بووە.
ئالمان ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە وەبەرهێنانەکانی لە بواری تەندروستی و ئاسایشی و ژینگە لە وڵاتی میسر تەواو دەکات، بەڵام لەسەرەتای ئەمساڵەوە پرۆژە لاوەکیەکانی لەو وڵاتە ڕاگرتوە.
12-02-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,765 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!