کۆمپانیای (گەنەڵ ئینێرجی) ئەمڕۆ دووشەممە (13)ی شوبات ئاشکرایکرد دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم، کۆمپانیاکەیان بەرەو کردنەوەی کێڵگەی غازی #بنەباوێ# و میران دەڕوات لە هەرێمی کوردستان.
لە بەیاننامەیەکدا کۆمپانیاکەدا سەبارەت بە پڕۆژە نوێیەکەیان ڕایگەیاند، ڕێکەوتنی دەرهێنانی غاز لەو کێڵگانە چەند مەرجێکی تێدایە، لەوانە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی کۆتایی لەسەر بۆرییەکانی گواستنەوە و چۆنێتی دەرهێنانی غازەکە، هەروەها جێبەجێکردنی دۆکیومێنتەکانی لایەنی دارایی ڕێکەوتنەکە و تەواوکردنی ڕاپۆرتی سەرپەرشتیارانی هەردوو کێڵگەی میران و بنەباوێ.
رونیشیکردۆتەوە، بەجێبەجێکردنی ئەم خاڵانە کۆمپانیای گەنەڵ دەستدەکات بە هەوڵەکانی بۆ هەناردەکردنی غازی سروشتی و بەپێی زانیارییەکانیش دەبێتە کۆمپانیای یەکەم لەهەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی غازی سروشتی بۆ تورکیا.
رێکەوتنەکە بۆ یەک ساڵە و هەردوو لایەن توانای هەڵوەشاندنەوەیان هەیە، ئەگەر لایەکەی دیکە لە خاڵەکانی ڕێکەوتنەکە دەرچوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، هەر بەپێی ڕێکەوتنەکە (گەنەڵ ئینێرجی) بۆی نییە جگە لە کێڵگەی میران و بنەباوێ هەناردەی غاز بۆ هیچ کێڵگەیەکی دیکە بکات.
کێڵگەی بنەباوێ ڕۆژانە لەتوانایدایە (10 بۆ 20) ملیۆن مەتر سێجا غاز هەناردەبکات و کێڵگەی میرانیش نزیکەی (7 ملیۆن بۆ 14) ملیۆن مەتر سێجا هەناردەبکات.
هەر بەگوێرەی ڕێکەوتنەکە کۆمپانیای گەنەڵ بۆ هەر 28 مەتر سێجایەک لە هەناردەکردنی غاز بڕی (1.2) دۆلار وەردەگرێت.
وەرگێڕانی: شاد ئازاد
13-02-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 10,403 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!