دواڕۆژ، هانا چۆمانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت هەرێم لەمەودوا باج دەخاتەسەر گشت کۆمپانیاکان و بەپێی جۆر و قەبارەی کۆمپانیاکەش باجەکان گۆڕانکاریان بەسەردادێت، ئەوەش لە چوارچێوەی پڕۆژەی چاکسازی حکومەتە بۆ ڕێکخستنەوەی داهات و خەرجی.
سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئازار بە دواڕۆژی ڕاگەیاند حکومەتی هەرێم چاکسازییەکانی لەگشت بوارەکان دەستپێکردوە بۆ ئەوەی بتوانێت داهات و خەرجی ڕێکبخات و لەو چوارچێوەیەشدا لایەنی وەرگرتنی باج لەکۆمپانیاکان گۆڕانکاری بەسەردادێت، واتا وەرگرتنی باج جگە لەوەی سەرجەم کۆمپانیاکان دەگریتەوە پلەبەندیش دەبیت بۆ وەرگرتنی.
سەفین دزەیی، وتیشی چاکسازییەکانی حکومەت بەجۆرێکە لە ئاستی سەرەوە ئەنجامدەدرێن بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەنجامێکی گەورەی هەبێت، بۆیە سەرجەم کۆمپانیا و پڕۆژە گەورەکان دەگرێتەوە، ئەوەش بەپێی ئەو پلانەی کە حکومەت دایناوە، چونکە نزیکەی دە ساڵبوو حکومەت سەرجەم کۆمپانیاکانی بەخشی بوو لە باجدان، بۆ ئەوەی هاوکاری حکومەت بکەن لە پڕۆژە و پێشخستنی کەرتی گەشەپێدانی حکومی.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد ئەو چاکسازیانەی کە حکومەت ئەنجامیداون، بەتەواوی کاریگەرییەکانی دەرکەوتوون، بەردەوامیش دەبن بەهۆیەوە داهاتی حکومەتی هەرێم بەرێژەی 20% زیادیکردووە و خەرجیش بە ڕێژەیەکی زۆر کەمبۆتەوە، ئەوەش وادەکات حکومەت باشتر بتوانێت پڕۆژەکانی ئەنجامبدات و گرنگی بە سەرجەم سێکتەرەکان بدات، لەداهاتووشدا چاکسازی سەرجەم سێکتەرەکان دەگرێتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی نزیکەی دوو ساڵە پڕۆژەی چاکسازی ڕاگەیاندوە و، سەرۆک و جێگری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەندین بۆنەدا ئاماژەیان بەوەداوە، بەردەوام دەبن لە هەنگاوی چاکسازی و بەپشتیوانی سەرجەم وەزیرەکانی کابینەی هەشتەم و تا قۆناغی کۆتایش بەردەوام دەبن.
31-03-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,675 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!