دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی WFP، دەڵێت بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ ئاوارەکان پێویستمان بەبڕی 113 ملیۆن دۆلار هەیە.
ئەمڕۆ شەممە 8ی نیسانی 2017 فەلاح مستەفا، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، سوهیر القیسی، هاوبەشی بەرنامەی خۆراکی جیهانی WFP و ماها ئەحمەد، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی WFP، لە شاری هەولێر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان سەبارەت بە بارودۆخی ئاوارەکان ئەنجامدا.
فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ڕایگەیاند، سەرباری قەیرانەکان، بەڵام هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئاوارەیەکی زۆر کردوە و ئەوەی لە توانای هەرێمدا بوە بۆی دابینکردوون، پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هاوکاری ئاوارەکان بکات، چونکە لە بارودۆخێکی خراپدان، بەتایبەت خۆراک و تەندروستی و پەروەردە.
سوهیر القیسی، هاوبەشی بەرنامەی خۆراکی جیهانی WFP ڕونی کردەوە کە لە بەسەر کردنەوەی ئاوارەکاندا بۆمان ڕونبوەوە کە بەشێکی زۆریان ماوەیەکی زۆرە هچ خۆراکێکیان پێ نییە، بۆیە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد هەنگاوی کرداری بنێن بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکان.
ماها ئەحمەد، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی WFP لە بەشێکی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا قسەی کرد و وتی بۆ دابینکردنی خۆراکی پێویست بۆ ئاوارەکان پێویستمان بە 113 ملیۆن دۆلار هەیە.
08-04-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,771 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!