بەیاننامەی فراکسیۆنەکانی گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو، کۆمەڵ و بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بەرەبەیانی 25-04-2017 جارێکی دیکە فڕۆکەکانی سوپای تورکیا سەروەری خاکی هەرێمی کوردستانیان پێشێل کردو، بنکەو بارەگای پێشمەرگە، شەڕڤان و شوێنی گشتی هاوڵاتیانیان لە شەنگال و ناوچەکانی دیکە بۆردومان کردو، بووە هۆی شەهید بوون و بریندار بوونی پێشمەرگەو شەڕڤان.
ئێمە لە فراکسیۆنەکانی (گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو، کۆمەڵ و بزوتنەوەی ئیسلامی) لە پەرلەمانی کوردستان، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە نامرۆڤانەیە دەکەین و سوپای تورکیا بەرپرسیار دەکەین لە کوشتن و مالوێرانی و، هەر ئاڵۆزییەک بێتە ئاراوە.
ئێمە داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین، ئیدانەو ڕێگری سوپای تورکیا بکەن، چونکە ئەم هێرشانە دژی یاسای نێودەوڵەتیە.
داوا لە هێزە سیاسیەکانی کوردستان دەکەین، لەسەر ئەم پرسە هەڵوێستی جدی و کاریگەر بنوێنن.
بەم بۆنە کارەساتاوییەوە، ئەوەتان بیر دەخەینەوە، پەرلەمانی کوردستان، پێویستە بۆ ئەم پرسەو کێشەکانی دیکە، کە لە ئێستادا ڕوبەڕووی کۆمەڵگەی باشوری کوردستان دەبنەوە، هەڵوێستی کۆمەڵانی خەڵک بەرجەستە بکات.
فراکسیۆنی گۆڕان فراکسیۆنی یەکێتی فراکسیۆنی یەکگرتوو فراکسیۆنی کۆمەڵ فراکسیۆنی بزوتنەوە.
25-04-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,532 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!