- کاتژمێر 3:35 ی بەرەبەیانی ئەمرۆ حەوت چەکداری #داعش# دزەیان کردۆتەوە نزیک سەربازگەی #کەیوان# کە هێزەکانی پێشمەرگە تێدا جێگیرکراوە، بەوهۆیەوە ڕووبەرووبونەوە لە نێوان ئێمە و چەکدارانی داعش ڕویدا و 7 چەکداری داعش کوژران و 2 پێشمەرگەش شەهیدبوون.[1]
- سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت و بەرپرسانی سەربازیی کوردستان لەگەڵ تیمێکی ڕاوێژکاریی نێودەوڵەتی لە وەزارەتەکانی بەرگریی وڵاتانی ئەمریکا، بریتانیا و ئەڵمانیا لە بارەی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کۆبوونەوە.
- عومەر ئاغای سورچی - #عومەر خدر حەمەد سورچی# کەسایەتیی سیاسی و سەرۆکی پێشووی پارتی پارێزگارانی کوردستان درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.[2]
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 13,288 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!