#ڕووداو# - #زاخۆ#
دوای پێنج ڕۆژ لە ونبوونی، تەرمی کچە 16 ساڵانەکەی زاخۆ دۆزرایەوە. #تەندروستی زاخۆ# دەڵێت، دوای پشکنین دەرکەوتووە هیچ شوێنەوارێکی ئەشکەنجەدان و گوللە بە جەستەیەوە نییە.
رۆژی هەینی ڕابردوو (2-6-2017) کچێکی تەمەنی 16 ساڵ بەناوی لینا وەلید لە زاخۆ ونبوو. دوای پێنج ڕۆژ، ئەمڕۆ (7-6-2017) تەرمەکەی لە ناو ئاوی #خابوور# لە نزیک #گوندی چەمشکو# لەلایەن #بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانی زاخۆ# دۆزرایەوە.
ئەمیر عەلی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی زاخۆ بە ڕووداوی ڕایگەیاند، لە پزیشکی داد پشکنین بۆ تەرمی کچەکە کراوە و هیچ شوێنەوارێکی ئەشکەنجەدان و گوللە بە جەستەیەوە نییە. دەشڵێت هێشتا ڕوون نییە خۆی خنکاندووە یان خنکاوە.
پێشتریش پۆلیسی زاخۆ دوو کەسی لەسەر ئەو کەیسە وەک گومانلێکراو دەستگیرکردبوون.
وەلید عەباس، باوکی لینا بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاندبوو، کچەکەی قوتابی بووە و لە قۆناخی ئامادەیی خوێندوویەتی.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,948 mal angesehen