- ئێران هەڵوێستی خۆیی لەسەر #ڕیفراندۆم#ی باشووری کوردستان ڕاگەیاند و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ سەروەری خاک و پەکپارچەیی عێراق-دایە و کوردستانیش بەشێکە لە عێراق.[1]
- ناوەندی ڕاگەیاندنی #هەپەگە# ڕایگەیاند:دوێنێ کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ، گەریلاکان یەکینەیەکی نهێنی سوپای تورکیان لە #شرناخ# خستە ژێر چاودێرییەوە، هەر دوێنێ کاتژمێر 05:00ی پاشنیوەڕۆ دژی ئەو یەکینەیە چالاکیان ئەنجامدا و هەموو پێگەکانیان تێکشکاندن، دەزگا ڕاگەیاندنەکانی دوژمن سەبارەت بەئەنجامی ئەو چالاکییەوە ڕایانگەیاندووە، کە دوو سەرباز کوژراون و سێ بریندار بوون، بەڵام لە ئەنجامی چالاکییەدا حەوت سەربازی تورک کوژران.[2]
- شارەوانی ناوچەی بینرولا لەشاری تۆرینۆی ئیتاڵی ڕەزگەنامەی فەخری بەخشییە ڕێبەری زیندانیکراوی #پارتی کرێکارانی کوردستان# #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، بەو هەنگاوەش ژمارەی ئەو شارەوانییە ئیتاڵیانەی کە ڕەگەزنامەیان بەخشیوەتە ئۆجەلان بۆ حەوت شارەوانی زیادبوون.[3]
- بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی #داعش# ڕایگەیاند، بەهەوڵ و ماندێبوونێکی زۆری نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش ئەمرۆ کچێکی تەمەن پێنج لەلای ڕاستی شاری موسڵ ڕزگارکرا.
- بەرپرسێکی باڵای هاوپەیمانی نیشتمانی (ماڵی شیعە) ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بە کارێکی نایاسایی و نادەستوری لە قەڵەم دەدات و دەڵێت لە کاتی ئەنجامدانی ڕاپرسیدا پەنا دەبەینە بەر کۆمەڵی نێودەوڵەتی و دادگای نێودەوڵەتی.
- بەڕێوەبەری کارگەی چیمەنتۆی #کەرکووک# دەستگیرکرا، پۆلیسی کەرکووکیش دەڵێت بەتۆمەتی دەستبەسەرداکردنی پارە لەلایەن بەغداوە داواکراوە.
- ڕەئوف عوسمان، سەرۆکی جڤاتی گشتی #بزوتنەوەی گۆڕان# و ئەندام و بەشداری کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، گۆڕان دوو مەرجی هەیە بۆ بەشداری و پشتگیریکردنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم، یەکەم ئەوەیە ناوچە جێناکۆکەکان بەشداری پڕۆسەکە بکەن. لەبارەی مەجی دووەمیشەوە ڕەئوف عوسمان وتی، مەرجی دووەم ئەوەیە ڕیفراندۆم لە ڕێی پەرلەمانەوە بە شەرعی و یاسایی بکرێت.[4]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 14,983 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!