لە 01-02-1983 لە گوندی کەڵەشێرەی سەر بەشارەدێی #سوورداش#ی پارێزگای سلێمانی لەدایکبووە.
بەهۆی ئاوارەییەوە لەبەر شاڵاوی ئەنفال ساڵی 1988 ئاوارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون و پۆلی 1-3ی بنەڕەتیی لە شاری سەقز خوێندووە. دوای ڕاپەڕین لە شاری سلێمانی درێژەی بە خوێندن داوە و تا پۆلی 12ی لە سلێمانی تەواو کردووە. پاشان بۆ درێژەدان بە خوێند ڕووی لە وڵاتی ئێران کردووە و بەکالۆریۆس و ماستەری لە زمانی و ئەدەبی فارسیدا بە پلەی نایاب تەواو کردووە، ئێستا کاندیدی دکتۆرایە لە زمان و ئەدەبی فارسیدا. هەروەها کۆلێژی فەلسەفە و تەسەوفی ئیسلامی تەواو کردووە.
یەکێکە لە وەرگێڕەکانی فەیسبووک بۆ زمانی کوردی.
توێژینەوەی ماستەرەکەی بە ناونیشانی (کاریگەریی زمانی فارسی لەسەر کوردیی کرمانجیی خوراسانی لەڕووی وشە و ڕێزمانەوە) بە پلەی نایاب پەسەند کراوە.
لە بووارەکانی زمانی کوردی، ئیسلامناسی، تەسەوف و فەلسەفەدا چالاکیی هەبووە و توێژینەوە و وتاری چاپ کراوە. کتێبی پەڕاوی عیمادی (الالواح العمادیة)ی فەیلەسووفی کورد سوهرەوەردی لە عەرەبی و فارسییەوە وەرگێڕاوە بۆ زمانی کوردی.
لە پڕۆژەیدایە بەرهەمەکانی تری سوهرەوەردی بکات بە کوردی، بەڵام هێشتا هەر پڕۆژەیە ڕەنگە تا ساڵێکی تر تەواو نەبن
سەرقاڵی ئامادەکردنی فەرهەنگێکی گشتگیری کوردی- کوردییە کە گشت شێوەزارە کوردییەکان لەخۆ دەگرێت و بە شێوەیەکی ئەکادیمی ئامادەی دەکات. وا مەزەندە دەکات نزیکەی 12 بەرگ دەرچێت، بەناوی فەرهەنگی (دایک).
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,722 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!