#دەزگای خێرخوازیی بارزانی# لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوان، بڕی ملیارێک و 762 ملیۆن دینار بەسەر کەسوکاری #شەهیدان#دا دابەش دەکات.
بەپێی ئاگادارییەک کە لە دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ئێوارەی سبەی پێنجشەممە 15-06-2017، دەزگاکە هەڵمەتێکی فراوانی یارمەتیدانی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی شەڕی دژ بە #داعش# لە سەرتاسەری کوردستان ڕادەگەیەنێت.
ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە لە ڕێوڕەسمێکدا لە هۆڵی (شەهید سەعد عەبدوڵا) لە شاری #هەولێر#، دوای مەراسیمی بەربانگکردنەوە، مەراسیمێکی فراوان بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە بەڕێوە دەچێت.
بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، لەو مەراسیمەدا هەزار و 762 خێزان و خانەوادەی شەهید بڕی ملیۆنێک دیناریان پێ دەدرێت کە سەرجەمی ئەو بڕە هاوکارییەی دابەش دەکرێت، ملیارێک و 762 ملیۆن دینارە.
15-06-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 8,215 mal angesehen