هێزە ئەمنییەکانی #کەرکووک# هەڵمەتێکی فراوانی گەڕان و پشکنینان لە سنووری پێنج بنکەی پۆلیسی ئەو شارە ئەنجامدا و بەگوتەی بەڕێوەبەری پۆلیس، 30 گومانلێکراو و 9 داواکراو دەستگیراون.
عەمید خەتاب عومەر، بەڕێوەبەری گشتی #پۆلیسی کەرکووک# لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک لە هەڵمەتێکدا زیاتر لە 30 گومانلێکراو و 9 داواکراویان دەستگیرکردون.
هەڵمەتەکە لە سنووری پێنج بنکەی پۆلیس ئەنجامدراون و نزیکەی 20 گەڕەکی باشووری کەرکووکی گرتەوەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی کەرکووک گوتی هەڵمەتی گەڕان و پشکنینەکە لەسەر فەرمانی پارێزگاری کەرکووک بووە و 30 کەسیان بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر و 9 کەسی دیکەش بەهۆی پەیوەندیان بەداعشەوە دەستگیرکراون.
دەشڵێت ئەو ئاوارانەی ناوچەکانیان لەدەست داعش ڕزگارکراون دەبێت کەرکووک بەجێبهێڵن.
بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەشدا، کە لە لەرۆژانی جەژندا پلانی تایبەتیان بۆ پاراستنی کەرکووک دەبێت.
رووداو
23-06-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,044 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!