#وەزارەتی پەروەردە#ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی میلاکاتی قوتابخانەکان پێویستی بە دامەزراندنی 7 هەزار مامۆستا دەبێت و گوتەبێژی وەزارەتەکەش ڕای دەگەیەنێت، داوایان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە ئه و ژمارە مامۆستایەیان بۆ دابمەزرێنێت.
#سامان سیوەیلی# گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند : له و کۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی وەزیراندا کە تایبەت بووە بە بواری پەروەردە، #پشتیوان سادق#، وەزیری پەروەردە ڕاپۆرتێکی پوختی لەبارەی کارەکانی وەزارەت لە ڕابردوو و داهاتوودا خوێندەوە و تێیدا بەوردی باسی لەکێشە و گرفتەکانی بواری پەروەردە کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، کە لە ڕاپۆرتەکەدا تیشکی خستووەتە سەر گرفتەکانی بەردەم وەزارەت لە ڕووی کەمی میلاکات و پێداویستییەکانی بیناسازی و بینای نوێ و چاپکردنی کتێب.
سیوەیلی ئاماژەی بەوەشدا، کە وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی 2017 - 2018 داوای دامەزراندنی 7 هەزار مامۆستای لە پسپۆرییە جیاوازەکان بۆ پڕکردنەوەی گرفتی کەمی میلاکات لە ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی هەرێمدا، کردووە، گوتیشی : بەڵام تا ئێستا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە وەڵامی ئه و داواکارییەی وەزارەتی پەروەردە نەدراوەتەوە.
28-06-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,192 mal angesehen