ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێک لە نێوان سنووری هەردوو قەزای دوکان و کۆیە کەوتەوه و بەهۆیەوە زیاتر لە دوو هەزار و پێنج سەد هەزار دۆنم پوش و دارستانی سنوورەکە سووتاوە.
شاهۆ عوسمان، قایمقامی دوکان لە لێدوانێکدا بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: ئاگرەکە لە سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە بەهۆکارێکی نادیار لە نێوان گوندەکانی (ئیڵەڵڵا و کانی سوور) ی نێوان قەزای کۆیە و دوکان کەوتووەتەوه و تا ئێستاش کۆنتڕۆڵنەکراوە.
گوتیشی: تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار و پێنجسەد دۆنم پوش و دارستان و لەوەڕگای سنوورەکە سووتاووە.
ڕونیشکردەوە کە هەرچەندە هێزەکانی پۆلیسی دارستان و بەگری شارستانی و هاووڵاتیان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن بەڵام ئاگرەکە لە تەشەنەکردندایه و پەڕیوەتە سنووری گوندی کەلکەسماق و لایەنە پەیوەندارەکانیش ئەوپەڕی توانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خستووەتە گەڕ.
29-06-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,282 mal angesehen