لەسنوری ئیدارەی #سلێمانی# ئاشێکی گەورەی ئارد دەکرێتەوە کە لەتوانایدایە ڕۆژانە نزیکەی 200تۆن گەنم بهاڕێت، قائیمقامی #سەیدسادق#یش لەبارەی پرۆژەکەوە دەدوێت و شێوازی دامەزراندنی کارمەندیش بۆ کارگەکە ئاشکرادەکات.
دیاری ڕەفیق قائیمقامی سەیدسادق ڕاگەیاند بەهۆی فراوانی سنورەکەمان و زۆری ڕوبەری کشتوکاڵی توانیومانە لەڕێگای کەرتی تایبەتەوە کارگەیەکی گەورەی هاڕینی گەنم(ئاش) لەسنورەکەدا بکەینەوە، لەئێستاشدا 95%ی کارەکانی بەکۆتا گەیشتووە، تەنها کۆمەڵێک کاری میکانیکی ماوە، پێدەچێت لەئەمساڵدا تەواو ببێت.
وتیشی: ئاشەکە دەتوانێت بەشێکی زۆری گەنمی جوتیاران لەڕێگای سایلۆی سەیدسادقەوە وەربگرێت، هەروەها پێداویستیە سەرەکیەکانی سنورەکەش لەئارد بۆ پارێزگای هەڵەبجە، هەورامان، پێنجوێن لەگەڵ شارەزوور بەشێک لەگەرمیانیش دابین دەکات، لەتوانایدایە ڕۆژانەش نزیکەی 200 تۆن گەنم بکات بەئارد.
ئاماژەی بەوەشدائاشەکە مۆڵەتی لەوەزارەتی بازرگانی عیراق وەرگرتووە، کۆمەڵێک فەرمانبەریشی پێویست دەبێت، ڕێکەوتنیشمان لەگەڵ کۆمپانیاکە کردوە بۆئەوەی هیچ کەسێک دانەمەزرێنێت، تەنها لەڕێگەی ئیدارەی ئێمەوە نەبێت.
01-07-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,690 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!