بەڕێوەبەری سوتەمەنی و کانزاکانی پارێزگای #هەولێر# ئاشکرای دەکات، بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزین لە هەولێر 30 بەنزیخانە داخراون و هەر بەنزینخانەیەکش سەرپێچی بکات سزای توند دەدرێت.
مستەفا تەها، بەڕێوەبەری سوتەمەنی و کانزاکان لە پارێزگای هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند کاری لیژنەکانی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتی سوتەمەنی و پارێزگای هەولێر بەردەوامە و چاوپۆشی لە خراپی کوالێتی بەنزیخانەکان ناکرێت.
راشیگەیاند دوای ئەوەی لیژنەکەیان سەردانی چەندین بەنزینخانەیان کردووە، دەرکەوتووە کە کوالێتی بەنزین لە 30 بەنزیخانەی شاری هەولێر نزم و خراپ بووە، بۆیە ڕاستەوخۆ داخراون و تا کوالێتیەکەیان چاک نەکەنەوە، ڕێگەیان پێنادرێت بەنزین بفرۆشن.
ئه و بەرپرسەی سوتەمەنی لە هەولێر، ڕونیشکردەوە چاودێری چڕی بەنزینخانەکان دەکەن و ڕێگە بەهیچ سەرپێچیەکی بەنزینخانەکان نادەن و لەئەگەری هەر سەرپێچییەکیش سزای توندیان دەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەمساڵ بەهۆی چاودێرییەکانیانەوە، کوالێتی بەنزین باشتربووە و کەمتر کێشەی سوتانی فیول پەمپ هەبووە.
01-07-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,654 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!