بەڕێوەبەری کەمپی (مام ڕەشان) لە سنووری شارۆچکەی #شێخان# ئاشکرای کرد کە بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ڕێگەی نێوان کۆمەڵگەی (مەهەت) و شارۆچکەی (#بەردەڕەش#)، 35 کەس بوونەتە قوربانی.
پیر شیرۆ، بەڕێوەبەری کەمپی (مام ڕەشان) لە شێخان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 02-07-2017، ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی کرێکارانی کەمپەکە لە ڕێگەی بەردەڕەش وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە 35 کرێکار بوونەتە قوربانی کە سەرجەمیان ئاوارەی نێو کەمپەکەی بوون.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە سەرجەم کرێکارەکان بریندارن و هیچ یەکێکیان گیانیان لەدەست نەداوە، بەڵام برینی هەندێکیان سەختە. گوتیشی: ”ئەو کرێکارانە بە مەبەستی کۆکردنەوەی پەتاتە چوونەتە ئەو ناوچەیە“.
ئاماژەشی بەوە کرد کە ئەوان زۆرجار هەوڵیان داوە ژمارەیەکی زۆری کرێکاران لە نێو یەک ئۆتۆمبێلدا نەبن، بەڵام بەهۆی هەژاریی کرێکارەکان، ئەوە قەبوڵ دەکەن کە سەرجەمیان لە یەک ئۆتۆمبێلدا بگوازرێنەوە.
02-07-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,896 mal angesehen