خەندان-
پۆلیسی #دهۆک# ڕایگەیاند، دوێنێ ژنێک لەقەزای بەردەڕەش کوژراوه و لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە بەردەوامە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی پۆلیس، ئه و ژنە تەمەنی 21 ساڵه و ناوی (ه. ج. ح)ە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەبڕیاری دادوەر، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە بۆ زانینی هۆکاری کوشتنی ئه و ژنە.
بەپێی ئامارەکانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، لەمانگی ڕابردوودا ڕێژەی تاوان زیادیکردووە، بەجۆرێک 22 حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتن و 2 حاڵەتی بریندارکردن بە چەک لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی تاوانەکان، زیندوکردنەوەی کێشە کۆمەڵایەتیەکانی ساڵانی ڕابردووە، کە لە ڕێگەی سوڵحەوەو لەدەرەوەی دادگا چارەسەرکراون.
05-07-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,295 mal angesehen